Tuğrul Çam
04 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، جەمیل بایک کە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی گوتارەکەی بڵاوکردووەتەوە لە سەرەوەی لیستی ئەو تیرۆریستانەدایە کە ئەمریکا خەڵاتی لەسەر داناوە.
جەمیل بایک سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە کە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی گوتارێکی بۆ بڵاوکردووەتەوە لە لیستی ئەو تیرۆریستانەدایە کە لە چوارچێوەی پرۆگرامی خەڵاتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەناوی "خەڵات لە پێناو دادپەروەرییدا"، خەڵاتی لەسەر دانراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ماڵپەڕی پرۆگرامەکەدا بڵاوکراونەتەوە، ئەمریکا بۆ ئەو کەسانەی کە زانیاریی بە مەبەستی دەستگیرکردنی جەمیل بایک دەدەن، تا چوار ملیۆن دۆلار خەڵاتی ئامادەکردووە.