Sidar Can Eren
07 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2024
تونجەلی - AA
پارکی نیشتمانی دۆڵی مونزور لە پارێزگای تونجەلی، کە بە جوانیيە سروشتیە بێ هاوتاکەی بەناوبانگە، لە وەرزی بەهاردا بەرگی سەوزی پۆشیوە.
پارکە نیشتمانییەکە کە لە دووری هەشت کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەکە دەستپێدەکات و تا قەزای ئۆڤاجک درێژ دەبێتەوە، بەهۆی دەوڵەمەندی لە جۆرەکانی ڕووەکدا بووەتە جێی سەرنج.
ئەم پارکە کە لەسەر ڕووبەری نزیکەی ٤٢ هەزار هێکتار زەوی دروستکراوە، ژمارەیەکی زۆر لە جۆرەکانی شیردەر، باڵدەر و خشۆکەکان تیایدا دەژین.
هاوکات پارکەکە ژمارەیەکی زۆر تاڤگەی تێدایە لە هێندەی دیکە جوانیی بە پارکەکە بەخشیوە کە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و گەمبوونی کەشوهەوا سەوزی پۆشیوە.
دیمەنی قەشەنی پارکەکە لەلایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵووەوە بە درۆن وێنەگیرا.