Cuma Sarı,Rauf Maltaş
03 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2022
عەنتاب-AA
شەپۆلێکی خۆڵبارین کە لە سووریاوە رووی کردووەتە چەندین پارێزگای ناوچەی باشووری خۆرھەڵاتی ئانادۆڵو لە تورکیا کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیان کردووە.
خۆڵبارین لە ناوەندی شاری عەنتاب و شارۆچکەکانی نورداغی، ئیسڵاحییە و ئارابان لە دوای نیوەڕۆوە دەستیپێکرد و تا ئێوارە بەردەوام بوو.
بەھۆی خۆڵبارینەوە مەودای بنین کەمبوویەوە.
کاربەدەستان لەو ناوچانەی کە خۆڵبارین تێیدا زۆر چڕە، ھۆشدارییان داوهته ھاووڵاتییان کە ئەگەر کارێکی زۆر گرنگیان نەبوو، له ماڵهكانیان نەچنە دەرەوە.
- ئورفا
لە ناوەندی شاری ئورفا و شارۆچکەی سیڤەرەک بەھۆی خۆڵبارینەوە، پاکیی ھەوا کەمبوویەوە و مەودای بینین دابەزی. خۆڵ ئۆتۆمبیلەکانی داپۆشی.
بەرپرسانی کەشناسی ئاشكرایان كرد، پێشبینی دەکرێت تا ئێوارەی سبەینێ بارودۆخی کەشوھەوای نالەبار کاریگەریی خۆی لەدەست بدات.
- کیلس
ھاوکات خۆڵبارینەکە لە پارێزگای کلیس لە دوای نیوەڕۆوە دەستیپێکرد و سهر له ئێوارە رووی لە زیادبوون کرد.
بەھۆی زیادبوونی چریی خۆڵبارینەکە لە ناوەندی شارەکاندا، بە نەرێنی کاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانەی ھاووڵاتیان کرد.