Fuat Kabakcı
03 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2022
ئەنقەرە-AA
جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، باڵیۆز سهدات ئۆنال بە نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لیندا تۆماس-گرینفیڵدی راگەیاند، بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری رێکاری پێویست لە دژی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی کە ھەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا دەکەن.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، سهدات ئۆنال پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ لیندا تۆماس-گرینفیڵد ئەنجامداوە کە بەسەردانێک لە پارێزگای ھاتایە له توركیا.
دوای ئەوەی لهمیانی پهیوهندییهكهدا تۆماس-گرینفێڵد نیگەرانیی خۆی لەبارهی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لهلایهن تورکیاوه لە باکووری سووریا دەربڕیبوو، ئۆناڵ ئاشكرایكرد، رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە/پەیەدە نەک تەنھا بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا بەڵکو بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی تورکیاش ھەڕەشەی بوون و مانهوه درووست دەکات و جهختی لهوه كردووهتهوه پابهندییهكانی ئهو لێکتێگەیشتنانەی کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لەگەڵ ئەمریکا و رووسیا پێی گهیشتوون، تاوهکو ئەمڕۆ جێبەجێ نەکراوە.
ههروهها سهدات ئۆناڵ بە تۆماس-گرینفێڵدی راگەیاندووه، له ماوهی رابردوودا ھەرەشەی تیرۆریستی بۆ سەر تورکیا لەو ناوچەیەوه زیادی کردووە، ناتوانرێت چاوەڕوانی ئەوە له توركیا بكرێت کە بێباک بێت لە بەرامبەر ئەو ھێرشانەی کە ھێزە ئەمنییەکان، خەڵکی مەدەنی و ناوچهكانی نێو سنوورەکانیشی دەکەنە ئامانج و ئەجێندای جوداییخوازی بەرهوەپێشهوه دهبهن و تورکیا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە دژی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی کە ھەڕەشە لە بەرژەوەندییە چارهنووسسازهكانی ئاسایشی نیشتمانی دەکەن.