Burcu Çalık Göçümlü
03 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ ئەنجامدا.
بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بڵاوکراوەتەوە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا داواكاریی سوید و فینلاندیان بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ، تاوتوێ كردووە.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان رایگەیاندووە کە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا سەبارەت بە داواکارییەکانی سوید و فینلاند بۆ ئەندامێتی لەسەر بنەمای دادپەروەرانە و رەوا دامەزراوە.
ناوبراو جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە هەردوو وڵات (سوید و فینلاند) بە روونی ئەوە بخەنەڕوو كە وازیان لە پاڵپشتیكردنی تیرۆر هێناوە، گەمارۆكانی سەر توركیایان هەڵگرتووە و ئامادەن هاوسۆزیی هاوپەیمانی نیشان بدەن.
هەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ سەرنجی خستە سەر پێویستیی بەدیهێنانی چاوەڕوانییەکانی تورکیا کە هاوپەیمانێکی گرنگی ناتۆیە.