Mehmet Tosun,Aylin Sırıklı
20 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له هه‌ڵبژاردنی گشتیی توركیادا، "هاوپه‌یمانییەتی كۆماری" ریزبه‌ندیی یه‌كه‌م و "هاوپه‌یمانییەتی گه‌ل" ریزبه‌ندیی شه‌شه‌می وه‌رگرتووه.
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، تیروپشكی بۆ ریزبه‌ندیی پارت و قه‌واره سیاسی و هاوپهمانییهتییەكان ئه‌نجامدا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تیروپشك بۆ "هاوپه‌یمانییەتی كۆمار"ی كه ئاك پارتی و مه‌هه‌په پێكیانهێناوه و به‌به‌په پشتگیری‌یان ده‌كات، "هاوپه‌یمانییەتی گه‌ل" كه جه‌هه‌په، ئیی پارتی ، پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی دیموكرات پێكیانهێناوه، به‌ته‌په، هه‌ده‌په، هودا پار و پارتی وه‌ته‌ن ئه‌نجامدرا.
به‌وپێیه "هاوپه‌یمانییەتی كۆماری" ریزبه‌ندیی یه‌كه‌م و "هاوپه‌یمانییەتی گه‌ل" ریزبه‌ندیی شه‌شه‌می وه‌رگرتووه كه دواین ریزبه‌ندییه.
هاوكات هودا پار ریزبه‌ندیی دووه‌م، پارتی وه‌ته‌ن ریزبه‌ندیی سێیه‌م، هه‌ده‌په ریزبه‌ندیی چواره‌م و به‌ته‌په ریزبه‌ندیی پێنجه‌می وه‌رگرتووه.
دوای راكێشانی ئه‌و تیروپشكه ئه‌و پارتانه‌ی هاوپهیمانییەتیان كردبوو بۆ دیاریكردنی شوێنی نێوانیان تیروپشكیان ئه‌نجامدا. به‌پێی ئه‌وه‌یش له تیروپشكێكدا كه بۆ "هاوپه‌یمانییەتی كۆمار" كرا كه له پسووڵه‌ی ده‌نگدانی ریزبه‌ندی یه‌كه‌مه ئاك پارتی یه‌كه‌م و مه‌هه‌په دووه‌م ده‌رچوو.
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، سەعدی گوڤه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تێكڕا 59 ملیۆن و 376 هه‌زارو 447 ده‌نگده‌ر هه‌ن كه 56 ملیۆن و 329 هه‌زارو 38یان له ناوخۆی وڵات و سێ ملیۆن و 47 هه‌زارو 409یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن.
سەعدی گوڤه‌ن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه رۆژی سێشه‌ممه، 22ی ئایار لیسته‌كانی ده‌نگده‌ران له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات یه‌كلاده‌بێته‌وه، باسی له‌وه‌یش كرد كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له 60 وڵات و 123 نوێنه‌رایه‌تی سندوقی ده‌نگدان داده‌نرێت، هه‌روه‌ها هاووڵاتییانی تۆمار لیستی ده‌نگده‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانن له 36 ده‌روازه‌ی گومرك ده‌نگ بده‌ن.
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، سەعدی گوڤه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا له 702 شارۆچكه‌دا هه‌زارو 127 سندوقی ده‌نگدان داده‌نێن بۆ ئه‌وانه‌ی به هۆی نه‌خۆشی و كه‌مئه‌ندامی-یه‌وه له جێگه‌دان تا بتوانن ده‌نگه‌كانیان بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سندوقی ده‌نگدان ده‌به‌ن بۆ 15 هه‌زارو 474 ده‌نگده‌ر.