Sarmand Hameed
20 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
تورکیا - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم جارێکی ئیدانەی هەڵوێستی ئەمریکای کرد لەبارەی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ئەنجامی دا و گوتی "واشنتۆن بابەند نەبوو بە بێلایەنیی، بەڵکو هانی ئیسرائیلی دا بۆ کوشتنی فەڵەستینییەکان".
یڵدرم لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمێکی رۆژووشکاندا لە شاری بینگول رۆژهەڵاتی تورکیا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
یڵدرم گوتی "واشنتۆن بابەند نەبوو بە بێلایەنیی، بەڵکو هانی ئیسرائیلی دا بۆ کوشتنی فەڵەستینییەکان".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی "وێرای ئیسرائیل، ئەمریکاش بەرپرسە لە شەهیدکردنی فەڵەستینییەکان لە غەززە، چونگە ئیدارەی ئەمریکا سووربوو لەسەر گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی بۆ قودس".
فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له ناوچه هاوسنووره‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه خیوه‌تیان هه‌ڵداوە و به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی گواستنه‌وه‌ی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس و ٧٠یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی نهكبه (كاره‌ساتی گه‌وره) دامه‌زراندنی ئیسرائیل له‌ژێر ناوی "رێپێوانی ملیۆنی" خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بە پێی دوایین ئامار، ژمارەی ئەو فەڵەستنییانەی کە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە خۆپیشاندانەکان شەھیدکراون بۆ ٦٤ کەس بەرزبوویەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە سێ ھەزارو ١٨٨ کەس.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ لە شەشی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل راگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ قودس.
بڕیاره‌کەی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی، نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی لێكهوتهوه.