Orhan Onur Gemici
28 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا بڵاوی کردەوە، لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکانی ھەفتەی رابردوو لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، ٢٧ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا زانیاری پێویستی لەبارەی چالاکییەکانی ٢١-٢٨ی کانوونی یەکەم و دیدار و کۆبوونەوەکانی وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئەکار لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش کراوە و راگەیەنراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات لە ماوەی ٢١-٢٨ی کانوونی یەکەم، ٢٧ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
راشگەیەندرا کە دەستگیراوە بەسەر چەندین پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی و کەولوپەلی دیکە.
ھەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژە بەوەشکراوە کە چالاکییەکانی کشانەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە منبج بەردەوامە و ئاماژە بەوەدراوە کە لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکانی ناوچەکە دەکرێت.