Tuğçenur Yılmaz
07 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی ئاشکرایکرد بە شێوەیەکی ئەرێنی پێشوازی لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکەن بۆ "پێدانی خەڵات بەو کەسانەی کە زانیاری لەبارەی سەردەستەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە دەدەن".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ پێدانی خەڵات بەو کەسانەی کە زانیاریی لەبارەی دەستنیشانکردنی ناسنامەی یان شوێنی سێ لە سەردەستەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی وەڵامێکی نووسراوی دایەوە.
ئاکسۆی رایگەیاندووە "بە شێوەیەکی ئەرێنی پێشوازی لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ پێدانی خەڵات بەو کەسانەی کە زانیاریی لەبارەی دەستنیشانکردنی ناسنامەی یان شوێنی سێ لە سەردەستەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، دەکەین. چاوەڕوانین ئەم هەنگاوە لە رێگەی کردەوەی بەرجەستەوە پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و درێژکراوەکانی لە عێراق و سووریا، پشتیوانی بکرێت".