Muhammet Ali Kemal
12 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2016
لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە دوێنێ شەو دژی بنکە و بارەگاکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش سازکران، بەپێی ئامارە سەرەتایی ٢٨ چەکداری سەر بەرێکخراوەکە کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی تەناهییەوە دەستکەوتوون، دوێنێ دەوروبەری سەعات ٢٠:٠٠ەوە تا دەمەو بەیان، لەدوای ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی لە رێگەی ئامێرەکانی گەڕان و چاودێرییەوە دەستکەوتبوون، لەهەریەک لە ناوچەکانی جاریز، یاهمول و کەفرەی باکووری حەڵەب، بنکە و بارەگاکانی داعش لە رێگەی تۆپ و راجیمەوە تۆپباران کران.
لەئەنجامی ئەو تۆپبارانکردنەدا لانیکەم ١٤ چەکداری داعش کوژران.
هاوکات لەگەڵ تۆپبارانەکاندا، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لەهەریەک لە ناوچەکانی کەفرە، جاریز تیلالەین و دابق پێنج هێرشیان کردە سەر ئەو بنکە و بارەگایانەی داعش کە لە رێگەی ئامرازەکانی دیاریکردنی ئامانجەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە دەستنیشان کرابوون.
دیسان بەپێی ئاماری سەرەتایی جگە لە کوژرانی ١٤ چەکداری رێکخراوە تیرۆریستییەکە، ١١ بنکەی بەرگری، ئوتۆمبیلێک کە چەکی لەسەر بووە تێک شکێنراون و بینایەکی دووقات کە چەکدارەکانی داعش وەک بارەگا بەکاریان هێناوە، وێران کراوە.