Murat Asil,Rewa Mahmut Hasan
03 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2018
قەیسەری - AA
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شاری قەیسەری، ١١ گومانلێکراو دەستگیر کران.
ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا ئەنجام درا کە لە لایەن داواکاری گشتی کۆماریی قەیسەری بەرێوەدەبرێت، بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەند کەسێک کە چالاکی بۆ رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجام دەدەن.
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکەدا،١١ کەس دەستگیر کران، لەدوای تەواوکردنی رێککارەکانیان لە ئاسایش، نۆ لە دەستگیراوەکان رەوانەی دادگا کران.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە بۆسەر ١٠ ناونیشان ئەنجام درابوو، دەستگیرا بەسەر چەندین ئامێری دیجیتاڵی و ٣٥ هەزار لیرەی تورکی.