Sangar Hamad Azeez
03 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە ناوەندی گشتی بارەگای پارتی یەکێتی گەورە (بەبەپە) کەوتەوەو و وبەهۆی دووکەڵەوە دوو کەس تەندروستیان تێکچوو.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە گەڕەکی یەنی مەحەلە گازی لە ئیستانبوڵ ئاگر لە نهۆمی چوارەمی ناوەندی گشتی بارەگای پارتی یەکێتی گەورە (بەبەپە) کەوتەوە.
دەست بەجێ دوای رووداوەکە تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە و فریاگوزاری گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
راگەیەندرا کە بەهۆی دوکەڵەوە دوو کەس تەندروستیان تێکچووە و چارەسەری پێوییستیان بۆ کراوە.
لە ئێستاشدا تیەمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرگەرمی دامرکاندنەوەی ئاگەرەکەن.