تورکیا : "ئامادەین بەشداری لە ئەرکە مرۆییەکاندا بکەین لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست"
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و بەھا مرۆییەکاندا، چاودێری ئەو ئۆپەراسیۆنە مرۆییانە دەکەن کە ئێستا لەلایەن کەشتییە مەدەنییەکانەوە لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەڕێوە دەچن.

Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە ئامادەن لە کاتی پێویستدا، بەشداری لە ئەرکە مرۆییەکاندا بکەن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
وەزارەتەکە لە ھەژماری خۆی لە "ئێن سۆشیال" ئاماژەی بەوەداوە لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و بەھا مرۆییەکاندا، چاودێری ئەو ئۆپەراسیۆنە مرۆییانە دەکەن کە ئێستا لەلایەن کەشتییە مەدەنییەکانەوە لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەڕێوە دەچن.
باسی لەوەش کردووە کە مانۆڕ و چالاکییەکانی کەشتییەکانیان لە ناوچەکەدا بەردەوامن و ڕاشیگەیاندووە: "ئامادەین لە کاتی پێویستدا بە ھەماھەنگی لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بەشداری لە ئەرکە مرۆییەکاندا بکەین لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست".
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە تورکیا وەک ھەمیشە بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی لە ھەموو شوێنێک و لەژێر ھەموو بارودۆخێکدا، ئەوەیش لە پێناو پاراستنی بەھا مرۆییەکان و دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ ھاووڵاتییانی بێتاوان.