Sergen Sezgin,1 23
01 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2019
بورسا – AA
یه‌كه‌مین به‌فری ئه‌مساڵ له ناوچه‌ی هۆتێله‌كانی چیای ئوڵوداغ باری كه یه‌كێكه له ناوچه گه‌شتیارییه زستانییه هه‌ره گرنگه‌كانی توركیا.
به‌فربارینه‌كه شه‌وی رابردوو ده‌ستیپێكرد و ناوچه‌كه‌ی سپی پۆش كردووه.
ته‌مومژیش ئوڵوداغ-ی گرتووه‌ته‌وه، ماوه ماوه بڕكردنی مه‌ودای بینین بۆ پێنج مه‌تر كه‌م ده‌بێته‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له دوو پله‌ی ژێر سفری سه‌دی و نزمترین پله‌كانی گه‌رماش له پێنج پله‌ی ژێر سفری سه‌دی له ئوڵوداغ تۆمار كران.
پێشبینیکراوە کە تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌ی ناوبڕ به‌فربارین به‌رده‌وام بێت.