Tuğçenur Yılmaz,Ramal Abdullah Mahmood
13 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له پێشنیاری سه‌ركۆماری كۆماری توركی قوبرسی باكوور، موسته‌فا ئاكنجی كرد كه له رێگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێشكه‌شی قوبرسی یۆنانی كردووه بۆ گه‌ڕان و پشكنین و وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رچاوه‌كانی هایدرۆكاربۆن له دوورگه‌ی قوبرس و پشتیوانی ته‌واوه‌تی خۆیشی بۆ پێشنیاره‌كه ده‌ربڕی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی پێشنیاری سه‌ركۆماری كۆماری توركی قوبرسی باكوور، موسته‌فا ئاكنجی كرد كه له رێگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێشكه‌شی قوبرسی یۆنانی كردووه بۆ گه‌ڕان و پشكنین و وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رچاوه‌كانی هایدرۆكاربۆن له دوورگه‌ی قوبرس و دابه‌شكردنی داهاتی سه‌رچاوه‌كانه‌وه به یه‌كسانی رایگه‌یاند: "به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له‌و پێشنیاره ده‌كه‌ین و به ته‌واوی پشتیوانی ده‌كه‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌گه‌ر پێشنیاره‌كه په‌سه‌ند بكرێت سوود به ئاشته‌وایی و هه‌ماهه‌نگی ده‌گه‌یه‌نێ. زه‌مینه‌سازی گونجاو ده‌كات بۆ (تاوتوێكردن و چاره‌سه‌ركردنی) پرسه‌كانی قوبرس".