Kübra Kara
20 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
لیندا ڤان گێروێن كه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ئێراسموس-دا هاتووه‌ته توركیا و له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی توركیادا هاوسه‌رگیریی كردووه و له ئیستانبوڵ ده‌ژی ده‌ڵێت، "له توركیا ده‌چیته هه‌ر شارێك جوانییه‌كی جیاواز ده‌بینیت. ئیستانبوڵ جیاوازه، قۆنیا جیاوازه و كاپادۆكیا ته‌واو جیاوازه".
لیندا ڤان گێروێن كه ساڵی 2014 له چواچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ئێراسموس-دا هاتووه‌ته توركیا و دوای خوێندنه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه هۆڵه‌ندا، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئیستانبوڵ كه زۆری حه‌ز لێیه و ده‌ستی به فێربوونی زمانی توركی كردووه. دوای ئه‌وه‌ی له ئیستانبوڵ خانوویه‌ك به‌كرێ ده‌گرێت و له میانی سه‌ردانكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌یدا له فڕۆكه‌خانه هاووڵاتییه‌كی هۆڵه‌ندی به‌ڕه‌گه‌ز تورك به‌ناوی عه‌بدولره‌حمان ئۆزتورك ده‌ناسێت. هاوڕێیه‌تی گێروێن و ئۆزتورك درێژه ده‌كێشێت و هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه و له ئیستانبوڵ نیشته‌جێ ده‌بن.
لیندا ڤان گێروێن باس له‌وه ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڕێی توركی هه‌یه، به كولتووری توركی ئاشنایه.
لیندا ڤان گێروێن له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ توركیا هه‌شت مانگ ماوه‌ته‌وه و دواتر هه‌ر جارێك هاتووه بۆ توركیا سه‌ردانی چه‌ند شارێكی جیاوازی كردووه و له كۆتاییدا به ئیستانبوڵ ئاشنا ده‌بێت.
لیندا ڤان گێروێن گوتی: "فێربوونی زمانی توركی له سه‌ره‌تادا زۆر سه‌خت بوو. له ئینگلیزی نه‌ده‌چوو. پێكهاته‌ی رێزمانه‌كه‌ی ته‌واو جیاواز بوو. ماوه‌ی نۆ مانگ له خوله‌كه‌دا مامه‌وه. ئێستا به توركی هه‌موو شتێك تێده‌گه‌م و ده‌توانم بنووسم، به‌ڵام بۆ قسه‌كردن پێویستم به راهێنانی زیاتر هه‌یه. له كۆتاییدا به شێوه‌یه‌كی پاراو به توركی قسه ده‌كه‌م. هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌م. ته‌ماشای زنجیره توركییه‌كان ده‌كه‌م و وشه‌ی زیاتر فێر ده‌بم."
لیندا ڤان گێروێن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توركیای زۆر خۆشده‌وێت و گوتی: "شه‌یدای توركیام. مرۆڤه‌كان زۆر خوێنگه‌رم و میوان په‌روه‌رن. خواردنه‌كان زۆر خۆشن و به‌ڕای من خۆشترین خواردنی جیهان له توركیایه. له توركیا ده‌چیته هه‌ر شارێك جوانییه‌كی جیاواز ده‌بینیت. ئیستانبوڵ جیاوازه، قۆنیا جیاوازە و كاپادۆكیا ته‌واو جیاوازه".
لیندا ڤان گێروێن باسی له‌وه كرد كه هه‌ندێك شت له كولتووری توركیدا سه‌ره‌تا كه‌مێك نامۆ بووه به‌لایه‌وه و گوتی: "بۆ نموونه ماچكردنی ده‌ستی گه‌وره‌كان وه‌ك رێزێك بۆیان، سه‌ره‌تا به‌لامه‌وه سه‌یر بوو. ئه‌وه‌ش زۆر سه‌یر بوو كه ده‌ستی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن كه ناشیان ناسیت ماچدهكرا. شتێكی تریش كه زۆر سه‌یر بوو به‌لامه‌وه ئه‌وه‌بوو كه ده‌چوویته ماڵی هه‌ركه‌س، بێ ئه‌وه‌ی نان بخۆیت رێگه‌یان نه‌ده‌دا بڕۆیت و پێداگرییان ده‌كرد له‌وه‌ی نان بخۆیت".
ناوبراو باسی له‌وه ساتانه‌ش كرد كه له توركیا لهبیریناچێتهوه و گوتی: "ژنێك كه له ماركێت ناسیم و هه‌ستیكرد توركییهكهم باش نییه، پێی وتم ته‌ماشای زنجیره توركییه‌كان بكه‌م. منیش پێم وت كه له ماڵه‌وه ته‌له‌ڤیزیۆنم نییه. كه گه‌ڕامه‌وه دوای كه‌مێك له ده‌رگا درا، ده‌بینم ئه‌و ژنه‌ی له ماركێت ناسیم ته‌له‌ڤیزیۆنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و گوتی 'ئێمه ئه‌مه به‌كارناهێنین، تكایه قبوڵی بكه. هاوكارت ده‌بێت بۆ فێربوونی توركی'. شۆك بووم. كه‌سێك كه من ناناسێت یارمه‌تیم ده‌دات. دووه‌م شت كه بیرم ناچێته‌وه ئه‌وه‌بوو كه عهبدولهحمان داوای هاوسه‌رگیریی لێكردم. له كز كولهسی داوای لێكردم".
عه‌بدولره‌حمان ئۆزتورك-ی هاوسه‌ری لیندا ڤان گێروێن-یش گوتی: "لیندا له نه‌ریت و كولتووری ئێمه زۆر نزیكه. توركی ده‌زانێت و چه‌ندین هاوڕێی توركی هه‌یه. له‌ڕاستیدا من لیندا وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر نابینم و وه‌ك توركێك ده‌یبینم. چونكه به‌خێرایی كولتووری توركی قبوڵكرد. لیندا هه‌ندێك نه‌ریت له‌من باشتر ده‌زانێت. كاتێك چووین بۆ داخوازی، لیندا هه‌موو شتێكی له‌باره‌ی كولتوور و داب‌و و نهریتمانهوه فێری دایك و باوكی كردبوو. ته‌نانه‌ت باوكی ئه‌وه‌ی له‌به‌ركردبوو كه ده‌بێت بڵێت چی كه ئێمه داوای كچه‌كه‌ی ده‌كه‌ین".