Tuğrul Çam,Hemın Othman Mohammed
20 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر كاروانێكی سوپای توركیا له سووریا رایگەیاند "پێویسته رژێم(ی به‌شار ئه‌سه‌د) یاری به ئاگر نه‌كات. له پێناو پاراستنی ئاسایشی سه‌ربازانمان چی پێویست بێت، ئەنجامی دەدەین".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی چاوش‌ئۆغڵو و هاوتا ئێلسالڤادۆر-یه‌كه‌ی، ئه‌لێكساندرا هێڵ، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر كاروانێكی سوپای توركیا له سووریا گوتی: "پێویسته رژێم(ی به‌شار ئه‌سه‌د) یاری به ئاگر نه‌كات. له پێناو پاراستنی ئاسایشی سه‌ربازانمان چی پێویست بێت، ئەنجامی دەدەین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ر دوای هێرشه‌كه له هه‌موو ئاستێكدا له په‌یوه‌ندیدابوون له‌گه‌ڵ رووسه‌كان و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه کە چی پێویست بێت بۆ پاراستنی ئاسایشی خاڵه‌كانی چاودێری ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هێرشه‌كه‌ی دوێنێ بۆسه‌ر نۆیه‌مین خاڵی چاودێری له ئیدلب بووه و گوتی: "به‌نیاز نین نۆیه‌مین خاڵی چاودێری (له ئیدلب) بگوازینه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه".
له‌باره‌ی لێكتێگه‌یشتنی توركیا و ئه‌مریكاش له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا، ناوبراو گوتی: ''(رێككه‌وتنی ناوچه‌ی ئارام) رێگه ناده‌ین به كارپێكردنی قۆناغی دووه‌می منبج-ی ئه‌مریكا''.