Zehra Aydın Turapoğlu
18 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٥٨ هەزار و ٨١١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام چوار هەزار و ٢١٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ١١٦ گيانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆماركراون.
"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى"covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١٥٨ هەزار و ٨١١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، چوار هەزار و ٢١٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١١٦ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، دوو هەزار و ٥٩٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٣٦١ هەزار و ٦٥٥ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٦ مليۆن و ٦٢٣ هەزار و ٤٩٨ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٤٢٥ هەزار و ٦٢٨ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١١ هەزار و ٨٢٠ حاڵه‌ت. هاوكات، ژمارەى كه‌یسه چالاكەكان ٥٢ هەزار و ١٥٣ حاڵەت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ٧٤٢ نەخۆشن.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٨ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٤،٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٧٠،٨ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٧،٦ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١١ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٦يـه.
- "به پێكه‌وه پابه‌ندبوون به رێكاره‌كان هێز بده‌نه به‌ره‌نگارییه‌كه"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە په‌یامێكدا له‌باره‌ی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی، "ئەمڕۆ چوار هەزار و ٢١٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراون. به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی باری ته‌ندروستییان ناجێگیره، به‌رده‌وامه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ناچارمان ده‌كات به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ناچاری. به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه پێویسته پێكه‌وه هه‌نگاو بهاوێژین. به پێكه‌وه پابه‌ندبوون به رێكاره‌كان هێز بده‌نه به‌ره‌نگارییه‌كه".