18 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2020
ئهنقهره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگهیاند "ئامارەکانی مانگی ئەیلوول بەراورد بە ئاماری مانگەکانی پێش خۆی، ئەوەیان سەلماند کە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بە گەشەکردنێکی گەورەوە تەواو دەکەین. بە پاراستنی دسپلینی دارایی و بە تێگەیشتن لە تیشک خستنەسەر گەشەسەندن و رەخساندنی هەلی کار، بەردەوام دەبین لەسەر رێگاکەمان''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان له میانی بهشداریكردن له شورای ئابووری توركیا TOBB، گوتارێكی پێشكهش كرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان به ئاماژهدان بهوهی كه کەسێک کە نەزانێت بابەتی قوبرس چییە و کردنەوەی ڤارۆشا بە چ واتایەک دێت، ناگونجێت ئابووریی بۆ باس بکرێت و گوتی: "ئەوانەی بە درێژایی ژیانیان جگە لەو مووچەیەی لە حکوومەتییان وەرگرتووە، هیچ ئەزموونێکی دیکەیان نییە، هاوارهاوارەکانیان تەنها وەک تەقەی تەنەکە وایە. ئەوانەی کە هیچ بیر، پرۆژە، خەیاڵێکی راست و هەڵەی سەربەخۆیان نییە و جگە لە یاریکردن لەنێو ئەو سیناریۆنانەی لە دەرەوە و ناوخۆ دەنووسرێنەوە هیچ دەستکەوتێکی دیکەیان نییە، بەڕاستی مایەی پێکەنینە باس لە ئابووریی دەکەن''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سهبارهت به ههڵكشانهوهی حاڵهتهكانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گوتی: "لە قۆناغی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا، باشتر لە چیرۆکی سەرکەوتنی نەخۆشخانەی شارەکان و سیستمی بیمەی تەندروستیی گشتیمان تێگەیشتین".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: ''لە کاتێکدا بەهۆی ئەو هێرشانەی رووبەڕوویان بوووینەتەوە خەباتی سەربەخۆیی و مانەوەمان چڕبووەتەوە و لە هەمان کاتدا، وەبەرهێنان و ئابوورییمان فەرامۆش نەکردووە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سهرنجی خسته سهر ئهوهی كه لە قۆناغێکدان نەک تەنها بەرزکردنەوەی مۆدێلی گێڕی ئۆتۆمبێل، بەڵکو گۆڕینی تەواوی ئۆتۆمبێلەکە پێویستە و سووریشن لەسەر ئەوەی هەموو کارێکی پێویست لەو پێناوەدا بکەین.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سهبارهت به چاكسازییهكان و گهشهی ئابووری تورکیا گوتی: ''بەو چاکسازیانەی جێبەجێمانکردن، وڵاتەکەمان لە نیشاندەری ئاسانکاری کارکردندا، ٢٧ پلە بەرزبووە و لەنێو ١٩٠ وڵاتدا ریزبەندی ٣٣یەمینمان گرتووە. ئامارەکانی مانگی ئەیلوول بەراورد بە ئاماری مانگەکانی پێش خۆی، ئەوەیان سەلماند کە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بە گەشەکردنێکی گەورەوە تەواو دەکەین. بە پاراستنی دسپلینی دارایی و بە تێگەیشتن لە تیشک خستنەسەر گەشەسەندن و رەخساندنی هەلی کار، بەردەوام دەبین لەسەر رێگاکەمان''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان جهختی لهوه كردهوه كه بەرەنگاربوونەوەی هەڵئاوسان گرنگترین کاری لەپێشینەیانە و گوتی: "ئامانجمانە بەزووترین کات رێژەی هەڵئاوسان بۆ ژمارەکانی خانەی یەکان کەم بکەینەوە. وڵاتەکەمان قۆناغی ئامادەکاری تێپەڕاند و ئیدی دەچێتە قۆناغی پەروەردەکردن و بەرزبوونەوەوە. پشتیوان بەخوا ساڵی داهاتوو هەموو ئەم سەختیانە تێدەپەڕێنین و بە بزەیەکی ئازاربەخش، یادی ئەم رۆژانە دەکەین''.