İbrahim Halil Aktürk, Kenan Irtak
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2021
ئیستانبوڵ – AA
كاروباری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی سه‌دان هاووڵاتیی ئه‌فغانستان رایی ده‌كرێت كه به رێگای نایاسایی چوونه‌ته ناو خاكی توركیا، یاخود مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه.
بۆ رێگرتن له كۆچی نایاسایی، كاره‌كانی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ره تۆمارنهكراوهكان به‌رده‌وامه. له میانی كاره‌كانی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیستانبوڵ رۆژانه سه‌دان هاووڵاتیی ئه‌فغانستانی دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه.
كۆچبه‌ره نایاسایییهكان له لایه‌ن تیمه ئه‌منییه‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی بنكه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه ده‌كرێن. دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانیشیان له‌وێ، كۆچبه‌ران به‌مه‌به‌ستی دیپۆرت كردنه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ ده‌نێردرێن.
- تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو گرته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵی تۆمار كرد
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو گرته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵی تۆمار كردووه، كه ده‌بیندرێت رۆژانه سه‌دان كۆچبه‌ری نایاسایی كه هاووڵاتی ئه‌فغانستانن به‌مه‌به‌ستی ناردنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌یان ره‌وانه‌ی ناو فڕۆكه ده‌كرێن.
فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیستانبوڵ رایگه‌یاندووه كه ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره نایاسایییانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ٢٢ پارێزگای توركیا قۆڵبه‌ست كراون و ره‌وانه‌ی بنكه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه كراون به‌مه‌به‌ستی دیپۆرت كردنه‌وه ٣٧ هه‌زار و ٧٢ كه‌سن.
١٢ هه‌زار و ٨٩٣ له‌و كۆچبه‌رانه ئه‌فغانستانی، پێنج هه‌زار و ٨٤٠یان پاكستانی و ١٨ هه‌زار و ٣٣٩ كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه‌یش هاووڵاتیی وڵاتانی دیكه‌ن.