Kemal Karadağ,Mohammed Baqi Hussein
31 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی رۆژژمێری هه‌ڵبژاردنی خۆجێی 31ی ئازاری 2019ی توركیادا كه دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌یكردووه، سبه‌ی یەکی كانوونی دووه‌می 2019 قۆناغی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی رۆژژمێرهكه:
1/1/2019 ده‌ستپێكی قۆناغی هه‌ڵبژاردن.
2/1/2019 راگه‌یاندنی ناوی ئه‌و پارتانه‌ی ده‌توانن به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن.
27/1/2019 تیروپشك بۆ دیاریكردنی ژماره و شوێنی پارته سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پسوڵه‌ی ده‌نگدان ئه‌نجامده‌درێت.
19/2/2019 پارته سیاسییه‌كان ناوی كاندیده‌كانیان ده‌ده‌نه دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
22/2/2019 لیستی كاتیی ناوی كاندیده‌كان بڵاوده‌كرێـته‌وه.
3/3/2019 لیستی كۆتایی ناوی كاندیده‌كان بڵاوده‌كرێـته‌وه.
21/3/2019 بانگەشەی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات.
30/3/2019 كاتژمێر 6:00ی ئێواره ماوه‌ی بانگەشەی هه‌ڵبژاردن كۆتاییدێت.
31/3/2019 رۆژی ده‌نگدانه و قه‌ده‌غه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا هه‌ڵده‌گیرێت.