Çiğdem Alyanak
31 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "ئومێده‌وارم ساڵی 2019 ئاشتی، ئارامی، ته‌ندروستی، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی بۆ وڵاته‌كه‌مان، گه‌له‌كه‌مان، براكانمان له ناوچه‌كه‌ماندا و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی بهێنێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌یامێكدا كه به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێوه بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاندووه، ساڵی 2018 ساڵێكی پڕ له رووداوی گرنگ بووه بۆ توركیا و گه‌له‌كه‌ی و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌هیوا و ئومێدی نوێوه ده‌چنه ناو ساڵی 2019 و هیوای خواست ساڵی نوێ خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌ی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی بهێنێت.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌بیریهێنایه‌وه كه ساڵی رابردوو پڕ بووه له كار و كۆبوونه‌وه و سه‌ردان له پێناو خزمه‌تكردن به ده‌وڵه‌ت و گه‌لی توركیا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هەروەها رایگەیاندوو "داوا له خودا ده‌كه‌م ساڵی نوێی زایینی خێر و خۆشی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی بهێنێت، به‌تایبه‌ت گه‌له خۆشه‌ویسته‌كه‌مان".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه داوه "توركیا كه له‌هه‌ر گۆشهیهكیهوه وه‌به‌رهێنانی مه‌زن به‌رده‌وامه، به‌گه‌شه‌سه‌ندنی كولتووری دیموكراسی، ناسنامه‌ی یاسایی ده‌وڵه‌ت و گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌ستكه‌وته‌كانی، سه‌رنجی هه‌موو جیهان به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دووپاتیشیکردووەتەوە "له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی سیستمی حكوومه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به كردار، وڵاته‌كه‌مان قۆناغی هاوپه‌یمانی، قه‌یران و كوده‌تای كرده رابردوو. پشتیوان به‌خوا ده‌ستمان به قۆناغێكی نوێ كردووه كه تیایدا دیموكراسیی، ئابووریی و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تمان سه‌قامگیر ترن و كاریگه‌رتر كارده‌كه‌ن".
ئه‌ردۆغان له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، "بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه، ئایندهی توركیا گرنتی ناكرێت و ئه‌مه ئێمه‌ی ئاراسته‌كردووه بۆ په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی چالاكتر له ناوچه‌كه‌دا. وڵاته‌كه‌مان هۆكاری رووداوه‌كانی ناوچه‌كه نییه، نابێته قوربانیشی. هه‌ر هه‌نگاوێك كه ناومانه به‌پێی ئه‌و تێگه‌یشتنه پلانی بۆ دانراوه و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین. پێشهاته‌كانی سووریا ئه‌نجامی ئه‌و ههوڵانهمانن".
سه‌ركۆماری توركیا دووپاتیكردووتهوه، "ئێمه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌ماندا، لایه‌نگری سه‌قامگیری، دادپه‌روه‌ری، گه‌شبینی و ئاشتین له جیهاندا. به‌و تێگه‌یشتنه‌وه داكۆكی له مافه‌كانی قودس، دیمه‌شق، به‌غدا، قاهیره، ته‌رابلوس، سارای بۆسنا و كریمیا ده‌كه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگەیاندووە "به‌رده‌وامین له هاوكاربوون بۆ سه‌قامگیری عێراق. هه‌م له بواری سیاسیی و هه‌میش له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا پێداگرییمان نیشانده‌ده‌ین له پێناو پاراستنی مافه‌كانمان له قوبرس، خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئیجه".