Yasemin Kalyoncuoğlu
20 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
بڕیاری قهدهغەکردنی هاتوچۆ کە له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ٣٠ گه‌وره‌شار و شاری زۆنگوڵداك بۆ ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێر راگه‌یه‌ندرابوو، كۆتایی هات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه رۆژی هه‌ینی ١٧ی نیسان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه به‌وه كرابوو كه له شاری زۆنگوڵداك و گەورەشارهكانی ئادانا، ئه‌نقه‌ره، ئانتالیا، ئایدن، باڵكئهسیر، بورسا، ده‌نیزلی، دیاربه‌كر، ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌سكیشه‌هر، عه‌نتاب، هاتای، ئیستانبوڵ، ئیزمیر، مەڕەش، قه‌یسه‌ری، كۆجائه‌لی، قۆنیا، ماڵاتیا، مانیسا، ماردین، مێرسین، موغڵا، ئۆردو، ساكاریا، سامسون، ئورفا، ته‌كیرداغ، ترابزۆن و وان هاتوچۆکردن سنوورداركراوه.
له كاتژمێر ٠٠:٠٠ شەوی رابردوو جێبەجێکردنی بڕیارەکە كۆتایی هات.