Muhammet Ali Kemal
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
دیاربه‌كر - AA
له هه‌ریه‌ك له دیاربه‌كر، باتمان، بینگۆل، ئه‌لعەزیز، ماردین، شرنه‌خ و سێرت هاووڵاتییان هه‌ر له كاتژمێر ٠٧:٠٠ه‌وه به مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كاندا چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
له ٣٢ی پارێزگای هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات، باشووری خۆرهه‌ڵات و خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ره‌ش له توركیا، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له كاتژمێر ٠٧:٠٠ه‌وه ده‌ستیپێكرد.
له سه‌ر له به‌یانی زووه‌وه، كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كان ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واوكرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له دیاربه‌كر، باتمان، بینگۆل، ئه‌لعەزیز، ماردین، شرنه‌خ و سێرت هاووڵاتییان له كاتژمێر ٠٧:٠٠ه‌وه روویان له سندوقه‌كانی ده‌نگدان كرد.