Sefa Mutlu
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە تا فۆرمی ئەنجامەکان رادەستی دەستەی باڵای ھەڵبژاردن دەکرێت، ھاووڵاتییان بە درێژای شەو و رۆژ لەسەر سندووقەکانی دەنگدان بن.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە: "ئەی گەلی ئازیزم، ھاوڕێیانی بە نرخی ھاودۆزم. لە رۆژی ھەڵبژاردن تا سندووقەکانی دەنگ دادەنرێن و کاری دەنگدان کۆتایی دێت و فۆرمی ئەنجامەکان ئاراستەی دەستەی باڵای ھەڵبژاردن دەکرێت، داواتان لێ دەکەم کە بە درێژای رۆژ و شەوەکەی لەسەر سندووقەکانی دەنگدان بن".