Alper Atalay,Meltem Öztürk
10 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای و وه‌زیره نوێیه‌كانی ئه‌و كابینه‌یه‌ی دوێنێ سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مان سوێندی یاساییان خوارد.
په‌رله‌مانی توركیا به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی كاتیی، دورموش یڵماز كۆبووه‌وه.
یڵماز هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ جێگری سهركۆمار، فوئاد ئۆكتای و وه‌زیره نوێیه‌كان خواست و بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی كردن.
ئۆكتای و وه‌زیره نوێیەكان هاتنه ناو په‌رله‌مان و له به‌شی كۆمیسیۆنه‌كان دانیشتن.
دورموش یڵماز كۆتاییهاتنی ئه‌ندامێتیی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری داد، عه‌بدولحه‌مید گول و وه‌زیری گەنجینە و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵوی به‌پێی ده‌ستوور لە په‌رله‌مان راگه‌یاند.
دواتر هه‌ریه‌كه له جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئاکتای و وەزیری داد، عەبدولحەمید گول و وەزیری کار و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و خێزان، زەهرا زومروت سەلجوق و وەزیری ژینگە و شارسازیی، مورات کوڕوم و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوش‌ئۆغڵو و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، فاتیح دونماز و وەزیری وەرزش و لاوان، مەهمەت قەسابئۆغڵو و وەزیری گەنجینە و دارایی، بەرات ئالبایراک و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو و وەزیری کو‌لتوور و گەشتیاریی، مەهمەت ئارسۆی و وەزیری پەروەردە، زیا سەلجوق و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و وەزیری تەندروستی، فەخرەددین قۆجە و وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیا، مستەفا ڤارانک و وەزیری کشوکاڵ و دارستان، بەکر پاکدەمیرلی و وەزیری بازرگانی، روخسار پەکجان و وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، جاهید توران هه‌ستانە سەرپێ و سوێندی یاساییان خوارد.
له میانی رێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه‌دا له سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كان، ته‌نها سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی ئاماده‌بوو.