Sangar Hamad Azeez
10 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2018
باکو - AA
سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، دوای دەستبەکار بوونی وەک یەکەم سەرۆک لە سیستەمی نوێی حکوومەتی سەرۆکایەتی کۆمار، سەردانی وڵاتی ئازەربایجانی کرد و لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە ئیلهام عهلیێڤ کۆبووەوە.
دوا بەدوای کۆبوونەوەش هەردوو سەرۆک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.
ئەردۆغان جەختی لە گرنگی پرۆژەی تاناب کرد و گوتی: "ئەم پرۆژە تەنیا لەنێوان ئازەربایجان و تورکیا نیە، لەهەمان کاتدا پەیوەندییەکە لەنێوان ئازەربایجان و ئەورووپاشە. ئەم پرۆژەیە بۆ ئێمە زۆر گرنگە. جگە لە بەهێزکردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەهەمان کاتدا پرۆژەیەکی وەبەرهێنانە. (TANAP ) هەنگاوێکی مێژووییە".
جیا لەمەش سەرۆکی تورکیا باسی لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ کرد و گوتی: "فەتۆچییەکان بۆ ئەوەی جێگای خۆیان بکەنەوە لە ئازەربایجان زۆر هەوڵیاندا. هەموو رێگایەکیان گرتە بەر. بەڵام بەڕێز ئیلهامی برامان هەستیاری خۆی لە بابەتەکە نیشاندا و هاوکاری کردین لە بەرەنگاربوونەوەیان".
بڕیارە هەردوو سەرۆک سبەی ئێوارە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، بەرەو شاری برۆکسل بەڕێ بکەون.