Serdar Açıl,Sertaç Bulur
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌ندامانی فه‌تۆ له ئه‌نقه‌ره، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 68 كه‌س ده‌ركرا كه 19یان فه‌رمانبه‌رن له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانیی سوپای توركیا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌نێو هێزه‌كانی وشكانیی سوپای توركیادا لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی 68 كه‌سه‌وه ده‌ستپێكراوه كه له‌گه‌ڵ ئیمامه‌كانی فه‌تۆدا به شێوازێكی پچڕپچڕ په‌یوه‌ندییان هه‌بووه له‌ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له 19 شار ئۆپه‌راسیۆنیان ده‌ستپێكرد.
تا ئێستا 19 كه‌س ده‌ستگیركراون و راشگه‌یه‌ندرا به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌نقه‌ره ده‌كرێن.
هەروەها راگه‌یه‌ندراوه كه پێشتر لێكۆڵینه‌وه و رێكاری ئیداری له‌باره‌ی گومانلێكراوه‌كانه‌وه ده‌ستپێكراوه و له ئێستادا 19 له‌و گومانلێكراوانه وه‌ك فه‌رمانبه‌ر ده‌ستبه‌كارن.