Mohammed Baqi Hussein
31 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
هه‌نارده‌ی توركیا له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا له‌چاو هه‌مان مانگی ساڵی رابردوودا، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 1.9 كه‌میكرد و بۆ 12 ملیار و 127 ملیۆن دۆلار دابه‌زیوه. هاورده‌ش له هه‌مان مانگدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 1.6 زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته 15 ملیار و 820 ملیۆن دۆلار.
ده‌زگای ئاماری توركیا و وه‌زاره‌تی گومرگ و بازرگانی داتاكانیان له‌باره‌ی بازرگانیی توركیا له‌مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا بڵاوكرده‌وه.
به‌وپێیه، هه‌نارده‌ی توركیا له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا له‌چاو هه‌مان مانگی ساڵی رابردوودا، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 1.9 كه‌میكرد و بۆ 12 ملیار و 127 ملیۆن دۆلار دابه‌زیوه. هاورده‌ش له هه‌مان مانگدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 1.6 زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته 15 ملیار و 820 ملیۆن دۆلار.
له‌و قۆناغه‌دا كورتهێنانی بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه سێ ملیار و 211 ملیۆن دۆلار بوو، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 15 زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته سێ ملیار و 693 ملیۆن دۆلار.