Ferdi Türkten
28 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٨٣ هەزار و ٢٦١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ٤٠ هەزار و ٤٤٤ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٣٤١ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨٣ هەزار و ٢٦١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ٤٠ هەزار و ٤٤٤ كەس پۆزەتيڤ بووه، ٣٤١ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٧٢٨ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.
هەر بەپێی خشتهكه، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی ٤٥ هەزار و ١٩٨ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ چوار مليۆن و ٢١٢ هەزار و ٤٦١ كهس بەرزبوويەوە.
كۆى گشتيى ٤٦ مليۆن و ٧١٨ هەزار و ٦٠٤ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە چوار مليۆن و ٧٥١ هەزار و ٢٦ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٣٩ هەزار و ٣٩٨ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ٥٥٨ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٢،٤ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێرى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٧١،٦ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٥،٢ـه، تێكڕای كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٩،١ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩یه.