Barış Gündoğan
23 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، هه‌زار و ٧٦٧ تووشبووی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) و ٧٢ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه.
"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه، بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١١٢ هەزار و ١٠٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٧٦٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هاوكات ٧٢ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٢٧ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٧٠ هەزار و ٧٢٣ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى نۆ مليۆن و ٦٠٨ هەزار و ٣٧٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٠٨ هەزار و ٦٩ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە حەوت هەزار و ٧١١ حاڵه‌ت.
ژمارەى كه‌یسه چالاكەكان ٢٩ هەزار و ٦٣٥، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٥٦١ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٦,٧ـە.
- "پێكه‌وه پابه‌ندی رێكاره‌كان ببین"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە په‌یامێكدا له‌باره‌ی دوايين ئامارەكان، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی باری ته‌ندروستییان ناجێگیره بۆ هه‌زار و ٥٦١ به‌رزبووه‌ته‌وه، رايگەياندووە: "ژماره‌ی حاڵه‌ته چالاكهكانمان به‌رده‌وام ههڵكشاندایە. ئه‌مڕۆ هه‌زار و ٧٦٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوونمان تۆماركردووه. بۆ ئه‌وه‌ی كه سیستمی ته‌ندروستییمان بتوانێت به‌رگه بگرێت و كارمه‌ندانی ته‌ندروستییمان بتوانن خزمه‌ت پێشكه‌شبكه‌ن، با پێكه‌وه پابه‌ندی رێكاره‌كان ببین".