Merve Yıldızalp Özmen
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا هەزار و ٤٢٩ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٥٧ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١٠٤ هەزار و ٤٠٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٤٢٩ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٧ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ١٨٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٨٥ هەزار و ٥٠ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٠ مليۆن و ٨٠٦ هەزار و ٢٨٥ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٢٤ هەزار و ٤٤٣ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە هەشت هەزار و ٤٤١ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٣٠ هەزار و ٩٥٢، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٤٧٥ نەخۆش.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ئەمڕۆ، لە ئەنجامى ١٠٤ هەزار و ٤٠٢ پشكنينى كۆرۆنا هەزار و ٤٢٩ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسەكە تۆماركرا. ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٤٧٥ نەخۆش. نابێت خاوبینهوه و پابەندبوون لەدەست بدهین. پێويستە بە پێكەوە پابەندبوونمان دەرفەت نەدەينە ڤايرۆسەكە. ئەگەر يەكبگرين ئێمە براوە دەبين".