Selma Kasap
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا هەزار و ٤٠٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٦٧ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١١٣ هەزار و ٥٤٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٤٠٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٧ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٤٠٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٨١ هەزار و ١٥١ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٠ مليۆن و ٤٩٣ هەزار و ٨٠٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٢٠ هەزار و ٧٠ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە هەشت هەزار و ٢٦٢ حاڵهت.
ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٣٠ هەزار و ٦٥٧، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٥٠٧ نەخۆش.
لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٦,٥ بوو. رێژەى پڕبوونەوەى قەرەوێڵەكان سەدا ٤٩،٣يـه. رێژەى پربوونى چاودێرى چڕ بۆ گەوران سەدا ٦٧،١ـه، رێژەى پڕبوونى هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣٢،٣يـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن هەشت كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،١ـه.
- "ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە چاكبوونەتەوە نزيكە لە ژمارەى حاڵەتە نوێكانى تووشبوون"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ئەمڕۆ هەزار و ٤٠٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. داكشان لەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە بەردەوامە. ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە چاكبوونەتەوە نزيكە لە ژمارەى حاڵەتە نوێكانى تووشبوون. پابەندبوون بەهێزترين چەكە بەدەستمانەوە. ئەگەر پێكەوە پابەندى رێنماييەكان بين دەبينە براوەى ئەم رووبەرووبوونەوە".