Esin Işık
25 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، دوو هەزار و ٨٦١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە (COVID-19) دەستنيشانكراون، ١٠٦ تووشبوو گيانيانلەدەستداوە، كۆى گشتيى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا گەيشتووەتە ١٠٧ هەزار و ٧٣٣ و گيانلەدەستدانيش گەيشتە دوو هەزار و ٧٠٦ کەس.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە خۆدەگرێت بڵاوكردەوە. بە گوێرەى نەخشەكە ٣٨ هەزار و ٣٠٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. لەم چوارچێوەيەدا دوو هەزار و ٨٦١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بە گوێرەى ئامارەكان، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا سێ هەزار و ٨٤٥ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ١٠٦ تووشبووش گيانيانلەدەستداوە. كۆى گشتيى، ٨٦٨ هەزار و ٥٦٥ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراوە، ١٠٧ هەزار و ٧٧٣ حاڵەتى تووشبوون و دوو هەزار و ٧٠٦ گيانلەدەستدان ههیه. كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان هەزار و ٧٨٢ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسەدەدەن ٩٠٠ نەخۆشن و كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووهتە ٢٥ هەزار ٥٨٢ نەخۆش.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، رایگهیاند: "لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا سێ هەزار و ٨٤٥ نەخۆش نەخۆشخانەيان جێهێشتووە، دوو هەزار و ٨٦١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسەكە دەستنيشانكراوە. ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بەراورد لەگەڵ تووشبووانى تازە ٩٨٤ زياترە. ژمارەى ئەوانەى كە چاكبوونەتەوە ٢٥ هەزارى تێپەڕاند. ژمارهی ئهنجامه پۆزهتیڤهكان كەمبووەتەوە. مەرجە بە پابەندبوونمان پشتگيریى ئەم خشتەيە بكەين".