توركيا.. هەزار و ٣٩١ حاڵەتی تووشبوون و ٦٥ گيانلەدەستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٦٥ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٦٥ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١١٢ هەزار و ٩٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٣٩١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٥ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٢٤٥ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٧٩ هەزار و ٧٤٩ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٠ مليۆن و ٣٨٠ هەزار و ٢٦١ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣١٨ هەزار و ٦٦٣ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە هەشت هەزار و ١٩٥ حاڵهت.
ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٣٠ هەزار و ٧١٩، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٥١٦ نەخۆش و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٦,٤ـە.
- "رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكانبۆ سەدا ٦,٤ دابەزيوە".
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە دواى كۆتاييهاتنى كۆبوونەوەى ئەنجوومەنى زانستى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رێكخست.
كۆجا گوتى، "لە قۆناغى داهاتوودا دەمانەوێت رۆژ بە رۆژ ژمارەى پشكنينەكەمان زياتر بكەين. لەم چوارچێوەيەدا لە ئێستا ژمارەى پشكنينەكانمان ١١٢ هەزار و ٩٨ــه. دەمانەوێت ئەم ژمارەيە لە ماوەى ٣-٤ هەفتەى داهاتوو بۆ ٢٠٠ هەزار بەرزبكەينەوە".
كۆجا گوتيشى، "رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان بۆ سەدا ٦,٤ دابەزيوە. رێژەى هەوركردنى سييەكان كە لە مانگى نيساندا لە سەدا ٣٠ نزيكبوو، ئێستا بە رێژەى پێنج يەكى كەمبووەتەوە".
كۆجا، لە بارەى خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا، گوتى، "لە ماوەى دوو هەفتەدا ژمارەى نەخۆشەكانى ئەنقەرە بۆ نيوە كەمبووەتەوە. بە پابەندبوون بە رێكارەكان لە ماوەى ١٠ رۆژدا ژمارەى نەخۆشەكان بۆ نزيكەى لەسەدا ٦٠ كەمبووەتەوە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن