Barış Gündoğan
10 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا ئاشكرایكرد، كۆى گشتيى حاڵەتەكانى تووشبوون بە كۆرۆنا له وڵاتهكهیان يەك مليۆن و ٧٤٨ هەزار و ٥٦٧ حاڵهتن.
وەزيرى تەندروستيى توركيا، فەخرەددين كۆجا، كە دوێنێ لە دواى كۆبوونەوەى ئەنجوومەنى زانستیى كۆرۆنا لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا رايگەياندبوو، لێرە بەدواوە كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون رادەگەیهنن.
لە دواى لێدوانهكهی فهخرهددین كۆجا، كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە رێككەوتى ١١ى ئادارەوە كە يەكەم حاڵەت لە توركيا دەستنيشانكرا، لە ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr" بڵاوكرايەوە.
بە گوێرەى ئەو زانيارييەى كە بۆ خشتەى رۆژانەى ئامارى كۆرۆنا زيادكراوە، كۆى گشتيى حاڵەتەكانى تووشبوون بە كۆرۆنا له توركيا بە يەك مليۆن و ٧٤٨ هەزار و ٥٦٧ حاڵەت ئاشكراكراوە.
حاڵەتەكانى تووشبوون، لە بەشى "كۆى گشتى" لە خشتەكەدا دانراوە، جگە لەوە لەم بەشەدا كۆى گشتى پشكنينەكان ٢٠ مليۆن و ٥٠٠ هەزار و ٥٧٩، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون يەك مليۆن و ٧٤٨ هەزار و ٥٦٧، گيانلەدەستدان ١٥ هەزار و ٧٥١، ئەو نەخۆشانەى كە تەندروستيان ناجێگيرە پێنج هەزار و ٩٤٣ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەشى كە چاكبوونەتەوە بە ٤٥٢ هەزار و ٥٩٣ تۆماركراوە.