İlyas Kaçar
11 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ- AA
لە ئیستانبوڵ بە تۆمەتی ئەندامێتی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش، بەرەی نوسرە و ھەیئە تەحریر شام، ١١ گومانلێکراو دەستبەسەر کران.
تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، ھەڵمەتێکی تایبەت بە رێگری کردن لە گروپە توندڕەوەکانیان دەستپێکرد. لەم چوارچێوەیەشدا تیمەکان ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر ١٨ ناونیشانی شارەکە ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١١ کەس دەستبەسەر کران، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی ماڵی تۆمەتبارەکاندا دەست بەسەر کۆمەڵێک بەڵگەنامەی دیجیتاڵی و دوو دەمانچەدا گیرا.