Ali Rıza Akkır
11 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2020
موغڵا – AA
گوندی كایاكۆی ئۆره‌ن یه‌ری كه ده‌كه‌وێته سنووری قه‌زای فه‌تحییه له پارێزگای موغڵا، كه ٩٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی جێگۆڕكێوه رۆمه‌كان چۆڵیان كردووه له وه‌رزی زستاندا به‌هۆی ئه‌و ته‌مومژه‌ی ده‌یگرێته‌وه دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه و به‌مه‌یش گه‌شتیار و ئاره‌زوومه‌ندانی وێنه‌ی فۆتۆگرافی بۆ لای خۆی كه‌مه‌ندكێش ده‌كات.
فۆتۆگرافه‌ران به‌یانیان به‌ر له ده‌ركه‌وتنی خۆر له‌و گونده ده‌ست ده‌كه‌ن به وێنه‌گرتن، كه نزیكه‌ی ٤٠٠ خانوو و دوو كلێسای لێ ماوه.
هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر، سه‌میح سۆیجان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند كه زۆر كه‌س له ناوچه‌كه به‌مه‌به‌ستی چركاندنی وێنه‌ی هاوسه‌رگیری روو له‌و گونده ده‌كات، گوتی: "ئه‌و خانووه به‌ردییه جێهڵێدراوانه جوانییه‌كی جیاواز به وێنه‌كان ده‌ده‌ن. سه‌ره‌كیترین هۆكاری ئه‌وه‌ی به ئێره ده‌ڵێن سێبه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ته‌مومژی زۆره".
سه‌رۆكی شاره‌وانی فه‌تحییه، عالیم كاراجاش گوتی: "چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناوخۆیی و جیهانی سه‌ردانی ئێره‌یان كردووه. هه‌وڵ ده‌ده‌ین له رێگای ده‌رهێنانی فیلم و ڤیدیۆ كلیپ گونده‌كه زیاتر بناسێندرێت".