Güç Gönel
11 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "پێویسته حه‌قی خۆمان بدرێته‌وه. چونكه ئێستا چه‌ندین حه‌ق هه‌ن كه پێویسته وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بمانده‌نه‌وه".
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ئاست داواكاری و چاوه‌ڕوانییه‌كانی ژماره‌یه‌ك له وڵاتاندا نه‌بوو، چونكه خۆی ئه‌و داواكارییانه ره‌وا نه‌بوون، گوتی: "ئەو وڵاتانەی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا کە خاوەنی ژیرین، لێرەدا هەڵوێستی ئەرێنیان نواند و ئەم گەمەیەیان تێکشکاند. بەرەوپێشچوونەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست و هەڵوێستە ئەرێنییەکانی ئێمە، چاوەڕوانییەکانی یەکێتی ئەورووپای پوچەڵ کردەوە".
ئەردۆغان سه‌باره‌ت به‌و لوتكه‌یه‌ی له ئاداری ٢٠١٢دا به‌ڕێوه ده‌چێت گوتی: "بڕیار وایە بۆ کۆبوونەوەی نوێی لوتکە کە لە مانگی ئاداری ٢٠٢١دا ئەنجام دەدرێت، ئامادەکاری نوێ بکرێت و دانوستان لەسەر ئەم بابەتە بکرێت. زۆر بەڕوون و ئاشکراش دەڵێم، ئەو کۆبوونەیەش هیچ شتێکی لێ بەرهەمنایەت. چ لەگەڵ ئەمریکا و چ لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا پەیوەندی سیاسی و ئابووری زۆر دێرینمان هەیە کە بەهیچ شێوەیەک نایانەوێت کۆتایی پێبێت. ئێمە وەک تورکیا هیچ هەنگاوێکمان بۆ دروستکردنی کێشە لەم پەیوەندیانەدا، نەناوە."
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "پێویسته حه‌قی خۆمان بدرێته‌وه. چونكه ئێستا چه‌ندین حه‌ق هه‌ن كه پێویسته وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بمانده‌نه‌وه".