توركيا.. شه‌ش هەزار و ٦٠٢ حاڵه‌تی تووشبوون و ١١٤ گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٢٢ هەزار و ٨٤٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی شه‌ش هەزار و ٦٠٢ كەس پۆزەتيڤ بووه و ١١٤ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA

خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٢٢ هەزار و ٨٤٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی شه‌ش هەزار و ٦٠٢ كەس پۆزەتيڤ بووه، ١١٤ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٥٦٣ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.
هەر بەپێی خشته‌كه، ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی باری ته‌ندروستییان ناجێگیره هه‌زار و ٢٩١ نه‌خۆشن، هه‌روه‌ها دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی هه‌شت هەزار و ٥٤٠ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ پێنج مليۆن و ١٣٩ هەزار و ٩٩٣ كه‌س بەرزبوويەوە.
كۆى گشتيى ٥٤ مليۆن و ٨٠٩ هەزار و ٧٨٨ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە پێنج مليۆن و ٢٧٠ هەزار و ٢٩٩ حاڵه‌ت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٤٧ هەزار و ٨٨٢ حاڵه‌ت.