جیهان.. گیانله‌ده‌ستدان بە کۆرۆنا سێ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهان دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، سێ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهان دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، سێ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometers" تایبه‌ت به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان له جیهاندا به ڤایرۆسه‌كه بۆ سێ ملیۆن و ٧٠٨ هه‌زار و ٥٠٣ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
زۆرترین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له ئه‌مریكایه به ٦١١ هه‌زار و ٢٠ حاڵه‌ت. له‌دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له به‌ڕازیل به ٤٦٧ هه‌زار و ٧٠٦ حاڵه‌ت، هیندستان به ٣٣٨ هه‌زار و ١٣ حاڵه‌ت، مه‌كدیك به ٢٢٨ هه‌زار و ١٤٦ حڵه‌ت، پێرو به ١٨٤ هه‌زار و ٢٨٣ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا به ١٢٧ هه‌زار و ٧٩٤ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا به ١٢٦ هه‌زار و ٢٨٣ حاڵه‌ت، رووسیا به ١٢٢ هه‌زار و ٦٦٠ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا به ١٠٩ هه‌زار و ٧٥٨ حاڵه‌ت، كۆڵۆمبیا به ٨٩ هه‌زار و ٨٠٨ حاڵه‌ت و ئه‌ڵمانیا به ٨٩ هه‌زار و ٥١٠ حاڵه‌ت.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه بۆ یه‌كه‌مجار له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له چین سه‌ریهه‌ڵدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبوویه‌وه.
تا ئێستا ١٧٢ ملیۆن و ٧٥٢ هه‌زار و ٣٦٠ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش ١٥٥ ملیۆن و ١٨٢ هه‌زار و ٩٧٢ كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه.
هێشتا ١٣ ملیۆن و ٦٢٠ هه‌زار و ٨٨٥ نه‌خۆش له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن