كۆشكی سپی: "بایدن رۆژی ١٤ی حوزه‌یران له په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆدا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه"
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا له په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆ له ١٤ی حوزه‌یراندا، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی بابه‌ته دووقۆڵیی و ناوچه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن.
Washington DC
واشنتۆن- AA
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا له په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆ له ١٤ی حوزه‌یراندا، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی بابه‌ته دووقۆڵیی و ناوچه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن ساكی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له چوارچێوه‌ی یه‌كه‌م گه‌شتی ده‌ریابڕیدا، ئه‌م مانگه سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا، به‌لجیكا و سویسرا ده‌كات.
جێن ساكی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، بایدن جه‌خت له سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كانی ئه‌مریكا، ژیاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه زه‌ریابڕه‌كان و به‌ڵێنی هاریكاریی نزیك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانی دیكه، ده‌كاته‌وه و رۆژی ١٠ی حوزه‌یران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن كۆده‌بێته‌وه.
ساكی ئاشكرایكردووه بایدن له‌نێوان ١١-١٣ی حوزه‌یراندا له شاری كۆرنۆڵ له به‌ریتانیا به‌شداریی له لووتكه‌ی G7دا ده‌كات و جه‌خت له چه‌ندین بابه‌تی وه‌ك ته‌ندروستیی گشتیی، باشبوونی ئابووریی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌كاته‌وه و ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی ئه‌نجامده‌دات.
گوته‌بێژه‌كه‌ی كۆشكی سپی باس له‌وه‌شكردووه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی ١٣ی حوزه‌یران له كۆشی ویندسۆر له‌گه‌ڵ شاژنی به‌ریتانیا، ئێلیزابێسی دووه‌م كۆده‌بێته‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له لووتكه‌ی ناتۆدا سه‌ردانی برۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا ده‌كات.
جێن ساكی ئاشكرایكردووه کە سه‌ركرده‌كانی ناتۆ راوێژ له‌باره‌ی چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌كان و پرسی دابه‌شكردنی به‌رپرسیارێتییه‌كان ده‌كه‌ن و رایگه‌یاندووه: "بایدن به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ندین بابه‌تی دووقۆڵی و ناوچه‌یی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه".
- دوایین وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بادین جنێڤه
ساكی جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی ١٥ی حوزه‌یران به‌شداریی له لووتكه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له شای به‌لجیكا، فلیپ و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه، ئه‌لێكسانده‌ر دی كر‌و كۆده‌بێته‌وه.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی باسی له‌وه‌شكردووه به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، رۆژی ١٦ی حوزه‌یران بایدن له برۆكسله‌وه ده‌چێته جنێڤ پایته‌ختی سویسرا و له‌وێش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی سویسرا، گای پارمێلین و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه، ئیگناسیۆ كاسیس كۆده‌بێته‌وه.