Yasemin Kalyoncuoğlu
17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٠٦ هەزار و ١٠٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٧ هەزار و ٥١٥ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٢٤٣ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ٢٠٦ هەزار و ١٠٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٧ هەزار و ٥١٥ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و چوار هەزار و ٢٠٩ نەخۆش تۆماركراوە.
لە توركيا بەرزترين ژمارەى گيانلەدەستدان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا ئەمڕۆ تۆماركرا و لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٢٤٣ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی ٣٠ هەزار و ٤٩٤ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ يەك مليۆن و ٧٢١ هەزار و ٦٠٧ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢١ مليۆن و ٩٠١ هەزار و ٦٩٤ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە يەك مليۆن و ٩٥٥ هەزار و ٦٨٠ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٧ هەزار و ٣٦٤ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە پێنج هەزار و ٨٠٣ نەخۆشە.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٢،٩ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٥،٨ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٧٣،٧ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٤١،٥ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١٠ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی: "ئهمڕۆ چوار ههزار و ٢٠٩ نهخۆشی دهستنیشانكراومان ههیه. ژمارهی ئهو نهخۆشانهمان كه باری تهندروستییان ناجێگیره دوای ماوهیهكی درێژ كهمیكرد. ژمارهی كهیسه چالاكهكانمان بهردهوامه له كهمبوونهوه. ئەنجامەكانى رێكارەكان و سنوورداركردنەكان بەدەركەوتوون. ئێمەين كە دەتوانين بەردەوامى بەمە بدەين. با تاكو ئەنجام وەردەگرين بەردەوامبين لە بەرەنگاربوونەوە".