Behlül Çetinkaya
18 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كارمه‌ند له كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له رۆدۆس سه‌باحه‌دین بایرام ده‌كه‌ین له میانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه به پاساوی ئه‌وه‌ی گوایه وێنه‌گرتنی له كه‌شتیدا به‌مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن بووه، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌باحه‌دین بایرام كه كارمه‌ندی گرێبه‌سته له له كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له رۆدۆس به پاساوی ئه‌وه‌ی گوایه به‌مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن وێنه‌ی له‌ناو كه‌شتیدا گرتووه ئیدانه كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كارمه‌ند له كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له رۆدۆس سه‌باحه‌دین بایرام ده‌كه‌ین له میانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه به پاساوی ئه‌وه‌ی گوایه وێنه‌گرتنی له كه‌شتیدا به‌مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن بووه، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له میانی پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی بایرامدا كه هاووڵاتییه‌كی یۆنانه رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل كراون و نووسیوویه‌تی: "له‌و پرۆسه‌یه‌دا یۆنان مادده‌كانی په‌یماننامه‌ی ڤیه‌ننا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی كۆنسوڵخانه‌كان و مافی ئازادییه‌كان و پارێزراوییهكانی په‌یماننامه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا و مافی رێزگرتن له ژیانی تایبه‌تی و خێزانی پێشێل كردووه".