Yeşim Sert Karaaslan,Mazın Asad
14 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا بەکر بۆزداغ (لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون) رایگەیاند "دەبێت ئەمریکا، لە بابەتەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە/یەپەگە واز لە یاریکردن بهێنێت لەگەڵ تورکیا، بە ناو یان تابلۆ گۆڕین رێکخراوی تیرۆریستی ناشاردرێتەوە، دەبێت بزانێت کە بەم شێوەیە نە ھیچ راستییەک دەگۆڕێت نە دەتوانێت کەسیش فریو بدات".
بۆزداغ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسینێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، ناوچەکە لە تیرۆر پاک دەبێتەوە و رایگەیاند: "ئاسایشی وڵاتەکەمان، سنوورەکانمان و ناوچەکە دەستەبەر دەکەین. شکست بە پرۆژەی پیلانی دروستکردنی رێڕەوی تیرۆر بە درێژایی سنوورەکانمان و بە دەوڵەتکردنی تیرۆر دەھێنین".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا ھەروەھا نووسیویەتی "رێگری لە قڕکردنی ئایدلۆژیا و ئەتنیکی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە و یەپەگە لە باکووری سووریا و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە و لێشاوی کۆچی نوێ دەکەین. بە درێژایی سنوورەکانمان رێگە بە پێکھێنانی ھێزی ئاسایشی سنوور کە پێکهاتەی تیرۆریستیە و دامەزراندنی دەوڵەتێکی تیرۆر نادەین".
بەکر بۆزداغ جەختی لەوەش کردەوە کە ئاسایشی سنوور و ناوچەکە دەستەبەر دەکەین و کورد، تورکمان و عەرەب لە ناوچەی عەفرین لە فشار و ستەمکاری رێکخراوە تیرۆریستییەکان رزگار دەکەن.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا ھەروەھا رایگەیاند: "دەبێت ئەمریکا، لە بابەتەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە/یەپەگە واز لە یاریکردن بهێنێت لەگەڵ تورکیا، بە ناو یان تابلۆ گۆڕین رێکخراوی تیرۆریستی ناشاردرێتەوە، دەبێ بزانێت کە بەم شێوەیە نە ھیچ راستییەک دەگۆڕێت نە دەتوانێت کەسیش فریو بدات. دەبێت بێ ھیچ پاساوێک پەیەدە و یەپەگە وەک رێکخراوی تیرۆریستی قبووڵ بکات. ھاوکات پێویستە کۆتایی بە کاری ھاوبەش و مەشق و راھێنان و ھاوکاری چەک و تەقەمەنی بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان بھێنێت و چەکەکانی دەست رێکخراوە تیرۆریستیەکانیش کۆبکاتەوە".