Sangar Hamad Azeez
14 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
ئەنجوومەنی گەورە شارەوانی ئەنقەرە بڕیاریدا ناوی ئەو شەقامەی کە باڵیۆزخانەی ئەمریکای لێیە لە ئەنقەرە بگۆڕێت بۆ شەقامی لقی زەیتون.
بە گوێرەی بڕیارێک کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانی ئەنقەرە دەرکرا، شەقامی نەوزاد تاندۆغان کە باڵیۆزخانەی ئەمریکای لێیە لە ئەنقەرا ناوەکەی بگۆڕدرێت بۆ شەقامی لقی زەیتون.
دوای دەرچوونی بڕیارەکە لە شارەوانی، پارێزگاری شارەکە واژووی دەکات و دواتر دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.