Rıdvan Korkulutaş
02 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2023
بینگۆل – AA
بەهۆی بەفربارین و هەڵکردنی رەهێڵەوە، رێگە بە بارهەڵگرەکان نادرێت بە رێگای بینگۆل-ئەلعەزیزدا هاتوچۆ بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رێگاوبان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاوی کردەوە، بەفربارێنی چڕ و کڕێوەیەکی بەهێز رێگای بینگۆل-ئەلعەزیزی گرتووەتەوە.
بەم هۆیەوە رێگاکە بەڕووی هاتوچۆی بارهەڵگرەکاندا داخراوە.
تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی رێگاکە بەڕووی هاتوچۆدا.