İsmet Karakaş
02 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2023
ئەنقەرە - AA
بۆ جاری سێیەم زوهتو ئارسڵان بەسەرۆکی دادگای دەستووریی تورکیا هەڵبژێردرایەوە.
بەهۆی ئەوەی لە ١٣ی شوباتدا، ماوەی چوار ساڵی پۆستەکەی ئارسڵان کۆتایی دێت لە ئەنجوومەنی گشتیی دادگای دەستووریی تورکیادا، هەڵبژاردنی تایبەت بە دیاریکردنی سەرۆکی دادگاکە ئەنجامدرا و ناوبراو توانی لە کۆی ١٥ ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی، دەنگی هەشتیان بەدەست بهێنێت، بەم شێوەیەش بۆ جاری سێیەم بە سەرۆکی دادگای دەستووریی تورکیا، هەڵبژێردرایەوە.
کاندیدەکانی دیکەش بریتیبوون لە عیرفان فیدان کە پێنج دەنگ و قادر ئۆزکایا کە دوو دەنگی بەدەستهێنا.
هەڵبژاردنەکە بەگوێرەی ماددەی ١٤٦ی دەستووری تورکیا و ماددەی ١٢ی یاسای دادگای دەستووریی و دەسەڵاتەکانی یاسادانان، بە دەنگدانی نهێنی ئەنجامدرا.
زوهتو ئارسڵان، کاتێک مامۆستای زانکۆ بوو، لەلایەن سەرکۆماری تورکیاوە لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٢دا لەنێو سێ کاندیددا بۆ ئەندامێتی دادگای دەستووریی دیاریی کرا.
دواتریش لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٥دا، بووە سەرۆکی دادگای دەستووریی، پاش چوار ساڵ مانەوەی لە پۆستەکەیدا لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا جارێکی دیکە بەزۆرینەی دەنگ بە سەرۆکی دادگای دەستووریی هەڵبژێردرایەوە.