بەهۆی بەفربارین رێگای ٣٠٧ گوند و ناوچەی چوار پارێزگای خۆرهەڵاتی تورکیای داخراون
- له پارێزگاكانی وان، مووش، ههكاری و بهدلیس رێگاوبانی ٣٠٧ ناوچهی نیشتهجێبوون بههۆی بەفربارین و رههێڵهوه بهڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
Van
وان - AA
بهپێی راگهیەندراوێکی گهوره شارهوانی وان، بههۆی رەوشی کەشوهەواوە، رێگای ١١٥ ناوچهی نیشتهجێبوون داخراون.
رێگای وان-باهچەسارای، بەهۆی بەفربارین و رەهێڵەوە داخراوە و لە رێگەی شارۆچکەی هیزان سەربە پارێزگای بەدلیس هاتوچۆ دەکرێت.
- بەدلیس
بەڕێوبەری رێگاوبانی پارێزگای بەدلیس، ئومیت کورتکان باسی لەوە کرد کە بەهۆی بەفربارینەوە رێگای ٨٠ ناوچەی نیشتەجێبوون داخراوە.
ئومیت کورتکان ئاماژەی بەوەشدا کە تیمەکانی شارەوانی بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی رێگاکان.
- هەکاری
بەهۆی بەفربارین و هەرەسی بەفرەوە، رێگای ٢١ گوند و ٦٠ کێڵگە لە هەکاری داخراون.
تیمە تایبەتەکانی پارێزگاکە سەرەڕای نالەباری کەشوهەوا و بوونی چەند مەترێک بەفر لە هەندێک ناوچەدا، بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان.
- مووش
بەڕێوبەری خزمەتگوزاری هاتوچۆ و رێگاوبانی ئیدارەی تایبەتی پارێزگا، نیهات رەنچبەر باسی لەوە کرد کە بەهۆی بەفرەوە رێگای ٣١ گوند داخراوە.
بەهۆی بەفربارین ناوەندی شار و شوێنە بەرزەکان سپیان پۆشیوە.
هاوکار تیمەکانی شارەوانی بەردەوامن لەسەر هەڵمەتەکانیان بۆ راماڵینی بەفری باریو و کردنەوەی رێگاکان بەڕووی هاتوچۆدا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن