Şener Toktaş
25 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2021
بەدلیس/ مووش- AA
دەریاچەکانی پارێزگاکانی مووش و بەدلیس ساڵانە دەبنە جێگای گەشت و سەیرانی ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری بیانی و ناوخۆیی، لەئێستاشدا لەگەڵ هەڵگرتنی رێوشوێنەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، دەریاچەکان بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێنەوە.
دەریاچەی نازیک لە شارۆچکەی ئەخڵات سەربە پارێزگای بەدلیس بەهۆی بوونی چەندین شوێنەواری مێژوویی تیایدا لە مۆزەخانەیەکی کراوە دەچێت، هەروەها دەریاچەکانی ئایگر، ئارین، جیل و کەناراوەکانی دەریاچەی وان لە شارۆچکەی ئادیلجەڤاز سەربە پارێزگای بەدلیس یەکێکی دیکەن لە شوێنە گەشتیارییەکان.
بەهەمان شێوە دەریاچەی هامورپەت لە شارۆچکەی ڤارتۆ سەربە پارێزگای مووش، جێگایەکی سەرنجڕاکێشە بۆ گەشت و سەیران.
ئەم دەریاچانە ئاوەکانیان شیرین و کانزایین و لە کەنارەکانیشیاندا چەندین جۆری باڵندە و ئاژەڵی کێوی دەژین.
لەئێستاشدا دەریاچەکان و کەنارەکانیان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران ئامادە دەکرێن و لە چوارچێوەی رێنماییەکانی خۆپارێزیدا و دوای هەڵگرتنی سنووردارکردنەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێنەوە.
دەریاچەکانی مووش و بەدلیس بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران ئامادە دەکرێن